زرێبـــــــار

 

زرێبـــــــار لە درێژایی جوگرافیایی ٤٦ دەرەجە و ٦ دەققە و پانایی جوگرافیایی ٣٥ دەرەجە و ٣١ دەقە و بەرزایی ١٢٥٠ مەتر لە ئاستی زەریـا ئازادەکان و لە پارێزگای کوردستانی ئێران و لـە سێ کیلۆمێتریی رۆژئاوای شاری مەریواندا ھەڵکەوتووە. ئاڕاستەی ھەڵکەوتنەکەشی باشووری-باکوورییە ...

ئەو خواردنەوەیە چییە نابێ لە پارشێودا لەیاد بکرێت؟


 لەگەڵ هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا پسپۆڕان سەرنج لە خواردنە تەندروستەکان دەدەن و هەروەها هەستانی پارشێو زۆر بە گرنگ لە قەڵەم دەدەن.

هەریەک لە 'نوح ناجی'  لە کۆلێژی زانستی تەندروستی لە زانکۆی یازگان و پسپۆڕی بواری خۆراک  پرۆفیسۆر' د. نەریمان ئینانچ'

ئاماژە بەوە دەکەن لە مانگی ڕەمەزاندا بۆ ڕۆژوو گرتنێکی تەندروست هەستان بۆ پارشێو زۆر گرنگە.

د.ئینانچ باس لە گرنگی خواردنەوەی شیر دەکات و دەڵێت: بەپێی زانستی سەلمێنراو خواردنەوەی ١ پەرداخ شیر گەدەی مرۆڤ ٥ کاژێر لە هەست کردن بەبرسێتی دوور دەخاتەوە، هەربۆیە خواردنەوەی ١ پەرداخ شیر لە پارشێودا بەگرنگ دەزانێت.

ئینانچ لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژە بەو خواردنانە دەدات کە دەوڵەمەندن بە پرۆتین و هۆکارێکن بۆ زیاد کردنی هەستی تێربوون  و دوورکەوتنەوە لە زوو بەتاڵ بوونی گەدە.

هەربۆیە شیر یەکێکە لەو خواردنەوانەی کە دەوڵەمەندە بە پرۆتین  کە هەستی تێری زیاد دەکات و هاوکات یارمەتیدەرێکیشە بۆ دابین کردنی شلەی جەستە.

ترۆزی له‌بیر مه‌كه‌ و تینووێتی ده‌شكێنێت .


ترۆزی تینووێتی ده‌شكێنێت و گه‌رمی گه‌ده‌ و جگه‌ر ده‌ڕه‌وێنێته‌وه‌ و به‌رد و ڕملی گورچیله‌ ده‌رئه‌كات و وه‌ره‌مه‌كان شیده‌كاته‌وه‌. .

ترۆزی چه‌ند ترشێكی ئه‌مینی و كارۆتین و سیلیلۆزی تێدایه‌ و له‌ پزیشكی نوێدا سیفاته‌كانی خه‌یاری هه‌یه‌ و خوێن ڕێكده‌خات و ترشه‌كانی ناو میز و خۆییه‌كان ده‌توێنێته‌وه.


‌هه‌روه‌ها پله‌ی گه‌رمی له‌ش داده‌به‌زێنێت و دژی سوتانه‌وه‌ی رێخۆڵه‌كان و دژی خوێن به‌ربوون و نه‌خۆشی ماسولكه‌كانه‌ و بۆ پێستی ده‌موچاو سوود هه‌یه‌.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ له‌ئاوێكی بێ خوێدا ده‌كوڵێنرێت و ده‌موچاوی پێده‌شۆررێت و بۆ سپیكردنه‌وه‌ی پێست چه‌ند پارچه‌یه‌ك تەرۆزی ده‌خرێته‌ سه‌ر ده‌موچاو بۆ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك.

بۆ چاره‌سه‌ركردن و نه‌هێشتنی په‌ڵه‌و زیبكه‌ و تێكه‌ڵه‌ی شیری تازه‌ و شه‌ربه‌تی تەرۆزی به‌كارده‌هێنرێت

بەبێ ترس گورچیلەیەکت ببەخشە نامریت

بەبێ ترس گورچیلەیەکت ببەخشە نامریت

 

سه‌لمێندراوه‌ که‌ به‌خشینی گورچیله‌یه‌ک بۆ که‌سێک که‌ پێویستیه‌تی نابێته‌ هۆی که‌مکردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی که‌سی به‌خشه‌ره‌که‌.

ئه‌مه‌ ده‌رئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌که‌ی گۆڤارێکی پزیشکی ئه‌مریکیه‌.
لێکۆڵینه‌وه‌که‌ به‌ئه‌نجام گه‌یه‌ندراوه‌ له‌سه‌ر زیاتر له‌ 80 هه‌زار گورچیله‌ به‌خشدا له‌ نێوان ساڵانی 1994 بۆ 2009.
لێکۆڵه‌ره‌وه‌کان هه‌ستان به‌ به‌راوردی ڕێژه‌ی مردن له‌ که‌سانی گورچیله‌ به‌خشدا “یه‌ک گورچیله‌” له‌گه‌ڵ که‌سانی ئاسایی “دوو گورچیله‌” بۆ دیاری کردنی ئه‌گه‌ری مه‌ترسی مردنی پێش وه‌خته‌ له‌ که‌سانی گورچیله‌ به‌خشدا. ئه‌وه‌ی تێبینیکرا له‌ لێکۆڵینه‌وه‌که‌، مه‌ترسی مردن له‌ که‌سانی گورچیله‌ به‌خشدا له‌ ساڵی یه‌که‌می دوای به‌خشینی گورچیله‌ که‌مێک زیاتر بووه‌ له‌ که‌سانی ئاسایی، به‌ڵام دوای تێپه‌ڕبوونی ساڵێک له‌سه‌ر به‌خشینی گورچیله‌ ئه‌و جیاوازیه‌ نامێنێت.
به‌گوێره‌ی ئامارێکی ئه‌مریکی، له‌ ئه‌مریکا ساڵانه‌ 6000 که‌س گورچیله‌ ده‌به‌خشن بۆ که‌سانی تر که‌ پێویستیانه‌.

جەڵتەی دڵ چییە؟ هۆکارو نیشانەکانی چین؟

heart_anatomy

جەڵتەی دڵ یاخود ”نۆرەی دڵ” بریتیه‌ له‌ مردنی به‌شێک له‌ ماسولکه‌(کان)ی دڵ له‌ ئه‌نجامی نه‌چوونی خوێن بۆی، که‌ زۆربه‌ی جاره‌کان هۆیه‌که‌ی بریتیه‌ له‌ گیرانی خوێنبه‌ری دڵ. به‌ گوێره‌ی ڕێکخراوی ته‌نروستی جیهانی له‌ ساڵی 2002، 16.6% مردوان له‌ هه‌موو جیهان به‌ هۆی نۆره‌ی دڵی ”جەڵتەی دڵ” بووه‌.

له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، نه‌خۆشیه‌کانی دڵ باوترین هۆی مردنن زیاتر له‌ شێره‌په‌نجه‌. ‌هۆکارە مه‌ترسیداره‌کان بۆ ڕوودانی نۆره‌ی ”جەڵتەی دڵ” دڵی:

1. به‌ ساڵاچوون.

2. ڕه‌گه‌زی نێر؛ زیاتره‌ له‌ پیاوان وه‌ک له‌ ژنان.

3. جگه‌ره‌ کێشان.

4. زۆری چه‌وری له‌ خوێن.

5. نه‌خۆشی شه‌کره‌.

6. به‌رزی په‌ستانی خوێن.

7. قه‌ڵه‌وی.

8. خه‌م.

زۆری ئه‌م هۆیه‌ مه‌ترسیدارانه‌ ده‌تواندرێت خۆمانی لێ بپارێزین، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ ده‌توانیین خۆمان بپارێزین له‌ نۆره‌ی دڵی به‌ چاک کردن و ته‌ندروست کردنی ژیانی ڕۆژانه‌مان (جگه‌ره‌ نه‌کێشان، که‌م کردنه‌وه‌ی کێش، خۆراکی ته‌ندروست و دروست، وه‌رزش کردن…). نیشانه‌کانی نۆره‌ی دڵی ”جەڵتەی دڵ”: ده‌ستپێکردنی نیشانه‌کانی نۆره‌ی دڵی به‌زۆری یه‌ک به‌ دوای یه‌که‌، له‌ چه‌ند خوله‌کێک. ژانه‌ سینگ باوترین نیشانه‌ی نۆره‌ی دڵیه‌، وا وه‌سف ده‌کرێت به‌ هه‌ست کردن به‌ قورس بوونی (یاخود په‌ستان یان کووشینی) سینگ. زۆربه‌ی جار ژانه‌ سینگه‌که‌ ده‌داته‌وه‌ بازووی چه‌پ به‌ڵام له‌وانه‌یه‌ بداته‌وه‌ چه‌نه‌گه‌ و مل و بازووی ڕاست و پشت و زگ. یه‌کێکی تر له‌ نیشانه‌کانی نۆره‌ی دڵی بریته‌یه‌ له‌ هه‌ناسه‌ ته‌نگی، ڕووده‌دات کاتێک نۆره‌ی دڵ ببێته‌ هۆی شکستی گوێجکۆڵه‌ی چه‌په‌ی دڵ. نیشانه‌کانی تری نۆره‌ی دڵی بریتین له‌ ئاره‌قه‌کردنێکی زۆر، بێ هێزبوونی و شل بوون، سه‌ر ئێشه‌، هێلنج و ڕشانه‌وه‌، هه‌ست کردن به‌ لێدانی دڵ. به‌ نزیکه‌یی نیوه‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی که‌ تووشی نۆره‌ی دڵی ده‌بن هه‌ست به‌ ژانه‌ سینگه‌که‌ ده‌که‌ن له‌ سه‌رتادا. وه‌ هه‌روه‌ها چوار یه‌کی نۆره‌ دڵیه‌کان، ژانه‌ سینگی له‌گه‌ڵ نیه‌.

جەڵتەی دڵ چییە؟ هۆکارو نیشانەکانی چین؟