لەگەڵ هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا پسپۆڕان سەرنج لە خواردنە تەندروستەکان دەدەن و هەروەها هەستانی پارشێو زۆر بە گرنگ لە قەڵەم دەدەن.

هەریەک لە 'نوح ناجی'  لە کۆلێژی زانستی تەندروستی لە زانکۆی یازگان و پسپۆڕی بواری خۆراک  پرۆفیسۆر' د. نەریمان ئینانچ'

ئاماژە بەوە دەکەن لە مانگی ڕەمەزاندا بۆ ڕۆژوو گرتنێکی تەندروست هەستان بۆ پارشێو زۆر گرنگە.

د.ئینانچ باس لە گرنگی خواردنەوەی شیر دەکات و دەڵێت: بەپێی زانستی سەلمێنراو خواردنەوەی ١ پەرداخ شیر گەدەی مرۆڤ ٥ کاژێر لە هەست کردن بەبرسێتی دوور دەخاتەوە، هەربۆیە خواردنەوەی ١ پەرداخ شیر لە پارشێودا بەگرنگ دەزانێت.

ئینانچ لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژە بەو خواردنانە دەدات کە دەوڵەمەندن بە پرۆتین و هۆکارێکن بۆ زیاد کردنی هەستی تێربوون  و دوورکەوتنەوە لە زوو بەتاڵ بوونی گەدە.

هەربۆیە شیر یەکێکە لەو خواردنەوانەی کە دەوڵەمەندە بە پرۆتین  کە هەستی تێری زیاد دەکات و هاوکات یارمەتیدەرێکیشە بۆ دابین کردنی شلەی جەستە.